جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

بیاررە ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق کۆببێتەوە.

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندوە، "كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەت دەبێت بەگفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجام‌و دەرهاویشتەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق".

وتیشی، "هەر لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆدەكرێت لەبارەی ئەو نزیكبوونە نوێیەی، كە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیە ناڕازییانەدا دروستبووە بەتایبەت کە لەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەك هەڵوێستن".

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشداوە، "هەر لەكۆبونەوەكەدا هەڵوێستی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەموو ئەو پێشهات‌و گۆڕانكارییانە ڕادەگەیەنن".


AM:09:13:26/05/2018