کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوە جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق‌، له‌ سلێمانى دەستی بە کۆبونەوە کرد.


بەر لە کۆبونەوەکە  
جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند، "كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەت دەبێت بەگفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجام‌و دەرهاویشتەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقم کە تیایدا گۆڕان هەڵوێستی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەموو ئەو پێشهات‌و گۆڕانكارییانە ڕادەگەیەنن".

وتیشی، " تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە  گفتوگۆکردن للەبارەی ئەو نزیكبوونە نوێیەی، كە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیە ناڕازییانەدا دروستبووە بەتایبەت کە لەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەك هەڵوێستن".

ئەمەش لەکاتیکدایە رۆژی پێنجشەممەى رابردوو، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە، دواتر کۆمەڵێک راسپاردەیان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد تا لە کۆبوونەوەکەیاندا بڕیاری لەبارەوە بدەن.









AM:11:27:26/05/2018