وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت " به‌هۆی ساخته‌كاریه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه و هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی 197 وێستگه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه، یه‌كێتیی كورسییه‌كی له نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستدا".
غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رۆژنامه‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندووه "كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان 197 وێستگه‌ی ده‌نگدانی نه‌ینه‌وای له دهۆك سوتاندووه، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو وێستگه‌كه 500 كارت كه‌متری تێدا بێت، به‌ڵام 600 كارتیان تێكردبوو".
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌و وێستگانه نه‌سوتێنرانایه، ئه‌وا یه‌كێتیی ده‌بووه خاوه‌نی 2 كورسی، چونكه له ئێستادا كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێناوه و 12 هه‌زار ده‌نگیش زیاده".
سورچی دەشڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌و وێستگانه ژماردن و جیاكردنه‌وه‌یان بۆ بكرایه و پارتی له وێستگه‌كان كاری ساخته‌ی نه‌كردایه، ئه‌وكات ده‌نگی یه‌كێتیی زیادی ده‌كرد و ده‌بووه خاوه‌نی دوو كورسی".
رێكه‌وتی 12 ی 5 ی 2018، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه راگه‌یه‌نراوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێناوه.