جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راستنەکرێتەوە هەموو بژاردەیەک لەبەردەممان کراوەیە، بە بڕیاری بایکۆتی سیاسیشەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات بە گورو تینەوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، له سلێمانى کۆبووەوە، لە پاش کۆبونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا، سه‌رتاپای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێی رێكاره یاساییهكانو هه‌وڵه سیاسی‌و دیپلۆماسییهكانن بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی ههرێمو پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و موسڵ، یان راستكردنه‌وه‌ی ئهنجامهكانو گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان".
دەشڵێت، "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌یه، به بڕیاری بایكۆتی سیاسیشه‌وه، به راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حیزبی شیوعی كوردستان".
ده‌قی راگهیەندراوەکەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
ئه‌مڕۆ ٢٦/٥/٢٠١٨ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی كوردستان‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و ساخته‌كارییه رێكخراو‌و له رادهبهدهرهكهی پارتی‌و یه‌كێتی تاووتوێكران.
جڤاتی نیشتمانی سوپاسی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كات كه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌ڵسوڕاوو ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات كه ماندونه‌ناسانه له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به گوڕوتینه‌وه كاریان بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان كرد.
كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریدا به:
یه‌كه‌م: ئیدانه‌كردنی ئه‌و ساخته‌كارییه رێكخراوه‌ی یهكێتیو پارتی كه به‌هۆیه‌وه ده‌نگی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی كوردستانیان دزی‌و سه‌ره‌تاییترین مافی هاوڵاتیانی كوردستانیان پێشێل كرد. جارێكی تریش سه‌لماندیان كه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان سڵ له هیچ ره‌فتارێك ناكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌و ره‌فتاره‌یان هاوڵاتیانی كوردستانیان رق ئه‌ستورتر كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكسخواردوو خۆسه‌پێنه.
دوه‌م: توندی ئیدانه كردنی په‌لاماره ترسنۆكانه‌كه‌ی چه‌كدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه له ئێواره‌ی ١٢/٥ دا كردیانه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی.
سێیه‌م: ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رتاپای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێی رێكاره یاساییهكانو هه‌وڵه سیاسی‌و دیپلۆماسییهكانین بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی ههرێمو پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و موسڵ، یان راستكردنه‌وه‌ی ئهنجامهكانو گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌یه، به بڕیاری بایكۆتی سیاسیشه‌وه، به راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حیزبی شیوعی كوردستان. هه‌روه‌ها داوا له هه‌مو هێزو لایه‌نه كوردستانییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین به‌ره‌یه‌كی فراوان دروست بكه‌ن بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
هاوڵاتیانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای به‌و راستییه‌یه كه ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتو بوه‌و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی، باشترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌و ره‌فتاره‌یان له ئه‌نجامی ئیفلاسی سیاسی‌و جهماوهرییانهوهیه.
دوابه‌دوای هه‌وڵه‌كانی گۆڕان‌و هێزه كوردستانییه‌كانی تر بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هاوڵاتیان چه‌ندین هێزو لایه‌نی سیاسی عیراقی‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كه‌ن له ساخته‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌روه‌ها دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه هه‌نگاوێكی ئهرێنیو دانپێدانانه به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
له كۆتاییدا داوا له هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین به گوڕوتینه‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له ٣٠/٩ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێ. ئه‌مه‌ش بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانكاری ریشه‌یی له نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان‌و سیستمی حوكمڕانی‌و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌بێ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شێوازی خه‌بات له پێناوی به‌دیهێنانی گۆڕانكاری‌و چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان