خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار"کە بە شاژنی سلێمانی ناسراوە وێنەیەکی سەرنجڕاکیشی بڵاوکردەوە.
شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوەو لە ژیر ڤیدیۆکەدا نوسیویەتی،"ئینترۆی کارێکی نوێم بەم نزیکانە، وەک مۆدێلێکی سەرەکی بەشداریم لە ریلامی براندی جیهانی دا کردوە، کە بۆیەکەم جارە لە کوردستان کارێکی ریکلامی بەو شێوازە دروستبکرێت، کە لەلایەن دەرهێنەر و وێنەگری کورد "ئەندام ئەمین" کاری بۆ کراوە.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی 24 ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.