جیهان هاشم لە یەک کاتدا بە دوو ستایلی جیاوازەوە دەرکەوت

کچە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم بە دوو ستایلی جیاوز چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێوە بڵاوکردۆتەوە کەلە وێنەیەکیاندا بە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و لە دوو وێنەی دیکەدا بە ستایلی باڵاپۆشەوە دەرکەوتوەو تەواو جیاوازە لە ستیالەکەی دیکەیان.
 
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.


PM:09:46:26/05/2018