هۆشیار عەبدوڵڵا چەند نهێنییەک لەبارەی کۆبونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات

پەرمانتارێکی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە کۆبونەوەکەی نێوانیان یەکێتی بە پارتی وتوە ئێمە سەرۆک کۆمارمان دەوێت، دەشڵێت بە کوردی و بەکورتی تاکە شتێک کە سەرقاڵی کردون پۆستەکانن نەک شتی تر.

هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌میانی  نووسینێكداکە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، "یه‌كێتی داوایه‌كی بۆ پارتی خستۆته‌ڕوو كه‌ جارێكی تر پۆسته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌نه‌ یه‌ك پاكێج وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوانیان هه‌بوو، بەڵام تا ئێستا پارتی وه‌ڵامێكی رۆشنی یه‌كێتی نه‌داوه‌ته‌وه‌".

 
دەشڵێت، بەگویرەی هەندێ زانیاری یەکێتی وتویەتی ئێوە رێگر مەبن لەوەی جارێکی تر سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت ، ئێمەش پشتیوانتان ئەبین سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی بێت.

هۆشیار عەبدوڵا نوسیویشیەتی، کەهاتون بۆ بەغداد لە کۆبونەوەکەی نێوانیان یەکێتی بە پارتی وتوە ئێمە سەرۆک کۆمارمان دەوێت جوابێکی وایان نەداونەتەوە و وتویانە بزانین ئاراستەی پێکهێنانی حکومەت چۆن دەبێت و چ پۆستێکمان بەردەکەوێت، بە کوردی و بەکورتی تاکە شتێک کە سەرقاڵی کردون پۆستەکانن نەک شتی تر.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆران لە بەغدا باس لەوەش دەکات، یەکێتی ئەو شەڕە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات دەزانێ وەک صەلاحیەت پرۆتۆکۆلیە و دەسەلاتی نیە بەس دەزانێ پۆستێکی چەورە وەک ماددە و سەرۆکایەتی کۆمار یەکسانە بە چەندین خەبیری ئەقدەم بە پلەی وەزیر و چەندین راوێژکاری بە پلەی جێگر وەزیر و چەندین بەرێوەبەری گشتی و دو لیوای پاسەوانی جگە لە نەسریەیەکی زۆر.

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا هۆشیار عەبدوڵلا دەڵێت، بروانن یەکەم لێدوان کە سەرۆکی وەفدی یەکێتی مەلا بەختیار داویەتی و دو رۆژە کەناڵەکان بڵاوی دەکەنەوە لەبری کێشەی خاک ، لەبری بوجە و پێشمەرگە بریتیە لەوەی کە ئەوان پۆست سەرۆک کۆمار بەهی خۆیان دەزانن و بۆهیچ حزبێک تەنازولی لێ ناکەن .



AM:12:19:27/05/2018