سوودەکانی ڕۆژووگرتن


لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەملێۆنەها خەڵکی موسڵمان بەڕۆژوو دەبێت ئەمەش لەبەرئەوەی کە ئاستی باوەڕیان پێی زیاد دەبێت، سەرەڕای ئەمە ڕۆژوو گرتن چەندین سوودی تەندرووستی هەیە بۆجەسەتە. بەپێی لێکۆڵینەوەک کەلەم دوایانەدا ئەنجام دراوە نەخواردنی خواردن وخواردنەوە بۆچەند کاتژمێرێک زۆر بەسوودە بۆجەستە.

لەسوودەگرنگەکانی ڕۆژووش ئەمانەن.

ـ دەبێتەهۆی دابەزاندی کێشی لەش: لەبەرئەوەی لەماوەی بەڕۆژوو بووندا جەستەهەڵدەسێت بەسووتاندنی کالۆری.

ـ ئاستی کۆڵسترۆڵی جەستە ڕێک دەخات بەمەش بەدووردەبیت لەنەخۆشیەکانی دڵ و توشبوون بەسەکتە.

ـ ئاستی شەکرەی لەش دادەبەزێت بەمەش مەترشی تووشبوون بەنەخۆشی شەکرە کەمدەبێتەوە.

ـ بەسوودە بۆئەوکەسانەی کەوەرزش کارن: لەبەرئەوەی لەماوەی بەڕۆژوو بووندا جەستەهەڵدەستێت بەسووتاندنی چەوری لەش ئەمەش وادەکات جەستە زیاتر ماسولکە دڕووست بکات.

ـ دەبێتەهۆی ڕێکخستنی ئەنسۆلین: جەستە بڕێکی زۆر لەشەکرو کاربۆهیدراتی تێدایە کەهۆکارن بۆتێکچوونی ئاستی ئەنسۆلین بەڵام کاتێک بەڕووژوو دەبیت جەستە زۆر بەئاسانی هەڵدەستێت بەسووتاندنی ئەم شەکرو کاربۆهیدراتە.

ـ هۆڕمۆنی برسێتی ئاسای دەکاتەوە: جێرلان کەهۆڕمۆنێکی برسێتیە ،بەرپرسە لەگەیاندنی ئاستی برسێتی، کاتێک مرۆڤ خۆراک دە خوات ئەم هۆڕمۆنە زیاترچالاک دەبێت بۆیە زیاتر ئاگاداری جەستە دەکات بۆخواردنی زیاتر، بەڵام لەکاتی ڕۆژووگرتندا ئەم هۆڕمۆنە ئاسایی دەبێتەوە.

ـ پیری دوادەخات:بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک کەلەسە ڕۆژووگرتن ئەنجام دراوە ئەوەخراوەتەڕوو کەئەوکەسانەی ڕۆژوودەگرن تەمەنیان درێژتردەبێت درەنگتر نیشانەکانی پیرییان تێدادەردەکەوێت.

سەرچاوەMedicalNewsToday

و:هە-ف



PM:09:29:27/05/2018