ژمارەیەکی زۆر لە پاشماوەو کارتۆنی دەرمان کە کۆمپانیایەکی نزیک لە شاری ڕانیە فرێدراون بەبێ ئەوەی بەروارەکەیان بەسەرچوبێت، کە گومان دەکرێت ئەو دەرمانانە درابێتنە مریشکی دەواجینەکان، هاوڵاتیانیش ترسیان لەوەهەیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبکات.
راوێژ محوى، هاوسه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى ڕاپه‌رينى رێكخراوى سروشتى كوردستان بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند، "ئه‌و قهپاغانه كه هێشتا ماوه‌ى به‌سه‌ر چونيان مابوو، به‌لام (ده‌نكه حهبهكانيان )لێدهرهێنرابوو تەنها قهپاغهكه هێشترابويهوه".
وتیشی،" جۆرى ده‌رمان يان ده‌رهێنانى ئه‌م ده‌نكه حه‌بانه، کە بۆ كوێ چون و چيلێدهكهن ئيشى ئێمه نيهو په‌يوه‌ندى به‌لايه‌نى پهيوهنديدارهوه هه‌يه، به‌لام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌يه كه شێوازى فرێدانى ئه‌م جۆره ماددانە سيمايهى ناشيرينى شارستانيهته و جێگاى شورهييه، كه له‌شوێنێكى ئاوا ژماره‌يه‌كى شتومەکی لێ فرێبدرێت و ئه‌م كه‌سه‌ى ئه‌وكاره‌ى كردوه توشى لێپێچينه‌وه نه‌كرێت".
هاوسه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى ڕاپه‌رينى رێكخراوى سروشتى كوردستان داواشی له لايه‌نە پەیوەندیدارەکان کرد، کە به‌دواداچون بکەن و رێگربن له دوباره‌كردنه‌وه‌ى حاڵەتێکی لەو شێوەیە، چونكه سيمايه‌كى ناشرين و ناشارستانيي بە ناوچەکە دەبەخشێت.
لە دوای بڵاوبونەوەی وێنەی فڕێدانی پاشماوەی ئەو دەرمانانە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند دیمەنێكی فرێدانی حەب بەشێوەی نایاسایی و دوور لەرێنمایی تەندروستی و ژینگەیی لەسنوری راپەرین بڵاوكرایەوەو زۆرێك لە هاوڵاتیان و تۆرەكۆمەڵایەتیەكان پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی تەندروستی راپەرین كردووە.
ئەوەشی خەستەڕوو، لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆمان دەركەوت، ئەو حەبانەی فرێدراون لە جۆرانەن كەبەشێوەی قاچاغ و رێگەی نایاساییەوە هێندراونەتە سنورەكەو دورو نزیك پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتیمانەوە نیە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین هاوڵاتیانی سنورەكەیانی ئاگادارکردەوە لەوەی، كە بۆ لەناوبردنی حەب و دەرمانی ماوەبەسەرچوو و پاشماوە پزیشكیەكان رێگە زانستیەكانمان بەكار هێناوەو بەكاریش دەهێنین.
ئا: ئەمیرحسن