وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " سبه‌ینێ سێشه‌ممه ٢٩ ی ئایار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیارداوه كه رۆژی سێ شه‌ممه 29-5-2018 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار‌و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌ی یه‌كێتی ئاماده‌بكرێت".
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا کە یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ١٨ کورسی بە دەستهێناوەو، ئەو ئەنجامانەش لە لایەن گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتووەوە رەتدەکرێتەوە.