بە چەند رێگایەکی ئاسان لەماوەی یەک هەفتەدا رەشی ژێر باڵت چارەسەر بکە

ڕەشبونی بن باڵ، بەتایبەت لە خانماندا دیمەنێکی ناشرین و بێزارکەری هەیە کە هۆکارەکەی زۆر جار بۆ لابردنی موی زیادە یاخود ئارەقکردنەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام بە بەکارهێنانی چەند گیراوەیەکی سادەو ئاسان بە باشی چارەسەری ئەو گرفتەی خانمان دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی کە لە ماڵپەڕی" boldsky"بڵاوکراوەتەوە، بە بەکارهێنانی چەند ماددەو ئاوێتەیەک دەتوانیت بۆ ماوەی  حەوت رۆژ لەسەر یەک، ژێر باڵەکانت سپی بکەیتەوە،کە ئەوانیش بریتین لە:

-ئاوی لیمۆ، بەهۆی ئەوەی دژە بەکتریایە کاریگەری باشی لە کاڵکردنەوەی رەنگی تۆخی پێست هەیە، بۆیە لیمۆیەک لەت بکە و  بیدە لە ژێر باڵت بۆ ماوەی دە خولەک.

-سۆدەی نان، بە سپیکەرەوەی رەنگیپیشت ناسراوە، بۆیە لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵی بکە و  بیدە لە ژێر باڵت و پاش چەند خولەکێک بیشۆیت.

-گیراوەی  شەکر و زەیتی گوێزی هیندی، جگەلەوەی بۆ سپیبونەوەی رەنگی پیشت بەکاردێت، هاوکات پێستە مردووەکانیش لادەبات.

-پەتاتە، لە کۆنەوە پەتاتە بۆ کاڵکردنەوەی رەشی ژێرجاو بەکار هاتوە، بۆیە هەمان هاریگەریشی بۆ  سپیکەرەوەی ژێر باڵیش بەکاردێت، دەتوانیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیدە لە ژێر باڵت و دواتر بیشۆ.

-شیر، بەهۆی بونی بڕێکئ زۆر لە ڤیتامین و ماددەی سوودبەخش هۆکارێکە بۆ رونکردنەوەو نەرمکردنی ژێر باڵ.

-تەماتە، رەنگی ڕەشبوونی ژێرلە ماوەیەکی کەمدا لادەبات و پێشت رون دەکاتەوە، بۆ پێستی روخساریش هەمان کاریگەری دەبێت.


PM:09:45:28/05/2018