خانمه گۆرانیبێژی دیاری کورد، نازدار وێنه‌یه‌کی نوێی خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه که بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی و بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوتووە.
نازدار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوتووە و زۆرێک لە هەوادارانی سەرسامییان بە وێنەکەی دەربڕێوە.
لە وینەکەدا نازدار وادیارە کە شۆفێری دەکات و جل و بەرگێکی زۆر سادەی لەبەردایەو بە مەیک ئەپێکی ناسکەوە دەرکەوتووە.
نازدار له ساڵی 1987 له جزیره‌ی بۆتان له باکووری کوردستان له‌دایکبووه له شه‌ش ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و تا ئێستا دوو ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوکردووه‌ته‌وه و له باشوری کوردستانیش هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه.