مه‌لا مەزھەر رونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیە بلاو دەکاتەوە کە لە یەکێک لە پرۆگرامەکانیدا لەلایەن ژنێکەوە پێوەی کرا بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوسەرێکی گونجاو بۆی.
مامۆستا مەلا مەزهەر خۆراسانی کە مامۆستایاکی ئاینی دیاری کوردستانە، لە پرۆگرامێکی راستەخۆیدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەو ئافرەتە بەڕێزەی کەلە پرۆگرامێکمدا داوام کرد ژمارەکەی بنوسن، بۆ ئەوەبوو کە ماوەیەک پێش ئێستا پێاوێک هاتوە بۆلای و پیی وتوە، "بێزارم لە خۆم ماڵ‌و حاڵ و سەروەت و سامانم هەیە، بەڵام لە خێزاندا فەشەلم هێناوە، رۆژێک بە ئاواتەوەم چێشتێکی خۆش بخۆم پێی نەگەیشتوم". بۆیە داوای لێ لێكردوه، کە هاوسه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وە".
وتیشی، ئه‌ویش به‌و مه‌به‌سته ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی وه‌رگرتوه و له ئێستادا كاری ئه‌م ئافره‌ت و پیاوه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئەگەر هه‌ردوكیان به‌یه‌كتر ڕازی ببن.
شەوانە لە مانگی رەمەزاندا مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی له كه‌ناڵه تایبەتییەکەی خۆیەوە پرۆگرامی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كات و زۆر جاریش قسەکانی دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی نوکتەکانیەوە بڵاودەکرێتەوەو دەبێتە جێگای باسی هاوڵاتیان.