دێری ئارام ئەو کچەی لەگەڵ هەڵوێست گۆرانی وت روونکردنەوە دەدات

دێرێ ئارام، ئەو خانمەی کە لە یەکێک لە کلیپەکانی هەڵویست محەمەد بە دوێت  بەشداری کردبوو، دەنگۆیەک لەبارەی گیان لەدەستدانییەوە رەتدەکاتەوە.

خانمە هونەرمەندی کورد، دێرێ ئارام کە خاوەنی بەرهەمێکی دوێتە لەگەڵ هونەرمەندی دەنگ خۆش و ناسراوی کورد "هەڵوێست محەمەد"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی هەڵە بڵاوکراوەتەوە کە من لە ژیاندا نەماوم.

دەشلێت، بەهۆی ئەو هەواڵە ناراستەوە، ئەو هاورێ و ئازیز و هەوادارانەی من، کەوتونەتە دڵە راوکێ و هەواڵپرسینم.

ئەو خانمە هونەرمەندە وێڕای سوپاسی بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەواڵیان پرسیوە، هاوکات هەموو ماڵپەڕ و پەیجانەش بە درۆدەخاتەوە، کە هەواڵی مردنیان بڵاوکردوەتەوە.



PM:11:36:28/05/2018