ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌رله‌مانی عێراق بە "دۆڕاو"وەسفدەکات و پیی وایە حكومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی دەیەوێت وڵات بەرەو دۆخێکی نادیار بەرێت.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 28ی ئایار، هۆشیار زێباری لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هاوئاوازییەک لە نێوان سەرۆکی پەرلەمانی "دۆڕاو" و حکومەت هەیە بۆ ئەوەی لە ژێر پاڵنەری خۆپەرستی و کەسیدا، وڵات بەرەو نادیار بەرن.
ئەو ئەندام مەکتەبی سیاسییەی پارتی ئەوەشی نوسیوە" ئەوەی پێویستە لەسەر هەموان، بریتیە لە دانایی و ژیری و پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵاتەکانە".
ئه‌وەش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنى نا ئاسایی په‌رله‌مانى عێراق بە ئامادەبونی ١٦٥ پەرلەمانتار بە بڕیاری سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان ده‌ستیپێكرد و تیایدا جبوری ئاماژەی بەوەدا، کە "ئه‌م دانیشتنه هه‌وڵێكه پاكڕاگرتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، له‌و گومان و هه‌ڵه و یارپێكردنانه‌ى به ئیراده‌ى خه‌ڵك كراوه".
وتیشی، به به‌ڵگه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه پێشێلكارى سه‌لمێنراوه، كۆى پرۆسه‌كه‌ش خراپ به‌كارهێنراوه، گومان له‌سه‌ر كۆى ئه‌نجامه‌كان هه‌یه و داواشی له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى کرد، کە پارێزگارى له رێڕه‌وى دیموكراسى بكه‌ن بە هه‌موو لایه‌ك به باشترین شێوه به‌رپرسیارێتى خۆیان هه‌ڵگرن".
جێی ئاماژەیە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەرلەماندا بڕیاریدا بە هەژمارکردنەوەی 10%ى ده‌نگه‌كان بەدەست له سه‌رانسه‌رى عێراق، کە ئەگەر جیاوازی هەبوو لەگەڵ دەنگەکانی پێشتر، ئەوا سەرجەم دەنگەکان دوبارە بەەست هەژمار بکرێنەوە.
هاوکات بڕیاریشدرا بەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ده‌نگدانى مه‌رجدارى ئاواره‌کانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و موسڵ و دیاله.