هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) رایگەیاند، کە ئەنجامی جالاکییەکی گەریلاکانیان لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان ١١ سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندارکربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهیدان پیرۆز و ئاگری-دا، ڕۆژی ٢٦ی ئایار، چالاکییەکیان لەدژی ژمارەیەک سەربازی تورکیا، کە ئەرکیان پاراستنی ڕێگای نزیک گەلیی شکێرا-ی نزیکە سەربازگەی بێزەلی-ی سەر بە شەرمزینانی جولەمێرگە، ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، کەلە دوو قۆلەوە بەتووندی لە سەربازانی تورکیا درا، سێ سەرباز کوژراون، دوای چالاکییەکەش، ئەو گروپە سەربازەی کە بەهانای سەربازەکانەوە هاتن، بوونە ئامانجی هێزەکانمان و لە ئەنجامدا سێ سەربازی دیکەش کوژران و سەربازێکیش بریندرابووە
ئەوەس خراوەتەڕوو، لەچالاکییەکی دیکەی هێزەکانمان لەدژی ئەو سەربازانەی، کە کار بۆ دروستکردنی ڕێگا دەکەن بۆ گردی سیڤیر لە شەمزینان، ئامێرێکی هێزەکانی دوژمن تەقێندرایەوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی تا ئێستا نەزانراون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە، هێزەکانیان هەر لەچوارچێوەی هەنگاوێ شۆڕشگێڕیی شەهیدان پیرۆز و ئاگری، ڕۆژی ٢٦ی ئایار، چالاکییەکیان لەدژی سەربازانی تورکیا لە گردی شەهید غەفور-ی سەر بە گەڤەر-ی جولەمێرگ ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا بەشێوەیەکی بەهێز لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تورک کوژراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیدنراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانیان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا، ڕۆژی ٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ، چالاکییەکیان لەدژی سەربازانی تورکیا لە یەکێک لە گردەکانی نزیک چەمی کارێ-ی ناوچەی بەرواریی لە سێرت ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەکانیان لەچوارچێوەی هەمان هەنگاوی شۆڕشگێرییدا، ڕۆژی ٢٦ی گوڵان چالاکییەکیان بە چەکی قەناس لەدژی سەربازانی تورکیا لە دەروازەی بەرانا-ی ناوچەی کاتۆمارینۆس-ی سەر بە ئەلکێ-ی شرناخ ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید ئوزتان و شەهید ڕۆزا لە دێرسیم، ڕۆژی ٢٤ی ئایار لە ناوچەی گەلیی درەشۆرای گەورە لە ئەرزنجان، چالاکییەکیان لەدژی سەربازانی تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران، کە ژمارەیان ڕووننەبووەتەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ڕۆژی ٢٣ی ئایار، سوپای تورکیا لە ناوچەی ئاپێ موسا-ی سەر بە لیجەی ئامەد، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، لە چەندین شارەدێ و گوند قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، هێزەکانیان لە ڕۆژی ٢٤ی ئایار لەدژی گروپێک سەرباز لە ناوچەی ماوا چالاکییان ئەنجامدا، لەنزیکەوە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، لەو چالاکییەدا ٣ سەرباز کوژران و ٨ سەربازی دیکە بریندرابوون، دوای چالاکییەکەش سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کۆبرا بۆردوومانی ناوچەکەیان کرد، ئۆپەراسیۆنەکەش ڕۆژی ٢٦ ئایار بەبێ ئەنجام کۆتاییهات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ڕۆژی ٢٠ ی ئایار، سوپای تورکیا لە چەمی کارێی سەر بە ناوچەی بەرواری-ی سێرت، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەربازانی تورکیا کە گەڕان و پشکنینیان دەکرد، بەبێ ئەنجام کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکە هێنا.