کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ رۆژی شەممە ٢ی حوزەیران دوا خرا.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی بە "سپی" راگەیاند، وابڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ رۆژی شەممە دواخراوە.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" دواخستنی کۆبونەوەکە پەیوەندی دارە بە بڕیارەیەکی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تیایدا بڕیار لەسەر ژماردنەوەی ٪١٠ی دەنگی هەڵبژاردنەکان بدرێت بە شێوازی دەست. و دەنگدانی دەرەوەی وڵات‌و مەرجداری ناو عێراقیش هەڵبوەشێتەوە.
پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیارداوه كه رۆژی سێ شه‌ممه 29-5-2018 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار‌و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئایندهی یه‌كێتی ئاماده‌بكرێت".
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا کە یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ١٨ کورسی بە دەستهێناوەو، ئەو ئەنجامانەش لە لایەن گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتووەوە رەتدەکرێتەوە.