پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لەسەر دەرکردنی لە ریزەکانی بزوتنەوەکەی هاتەدەنگ

  • مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەرکردنی لەلایەن بزوتنەوەکەی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەسیبوک بڵاویکردوەتەوە، مەسعود حەیدەر نوسیویەتی، "ئەو بایاننامەی خانەی راپەڕاندن ئەھمیەتی نییە، چونکە بەندە دەمێکە دەستم لەکارکێشاوەتەوە".

دەقی روونکردنەوەکە...

لە راگەیاندنەکانەوە شتێک بەناوی خانەی راپەڕاندنى بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوکراوەتەوە لەسەر بەندە. من زیاتر لە چل رۆژە دەستم کێشاوەتەوە لە بزوتنەوەکەو لە فراکسیۆنی گۆڕان. لە چەند رۆژی رابردووش بە روونی لە بەرنامەیەکی کەنالێکی عێراقی ئەمەم باسکرد.  
ئەو بایاننامەی خانەی راپەڕاندن ئەھمیەتی نییە، چونکە بەندە دەمێکە دەستم لەکارکێشاوەتەوە. سەربەرزیشم بە نوێنەرایەتیکردنی کورد و بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دوور لە ململانێی حزبی و بێ سازشکردن لەسەر قوتی مووچەخۆران و پێگەی دەستوری و یاسایی ھەرێم و ماف و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە.

ئەگەر پێویست بکات ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم بە وردی رووندەکەمەوە.

مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق



AM:11:27:29/05/2018