کۆمسیۆن: هەوڵی کودەتا دەدرێت بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداری لە سەرهەڵدانی جەنگی نێوخۆیی و ڕایگەیاند، هەوڵی کودەتا دەدرێت بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا.

ڕیاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، کودەتا بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەوەیە شەڕی نێوخۆیی لێبکەوێتەوە، بەڵام یاسا ڕێگە بە پەرلەمان نادات هەڵبژاردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

بە پێی ئامارەکان، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار سکاڵا دژی پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەشکراون و زۆرێک لە لایەنەکان ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا بڕیاریدا بە ژماردنی دەستیی لە سەدا ١٠ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەرەوەی عێراق و دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان.



PM:03:25:29/05/2018