بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی سەبارەت بە گیرانی شەقامێکی ئەو شارە بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29\5\2018، بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاویکردووەتەوە، کە به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی ئیسكان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه دیوێكی شه‌قامی ئیسكان كه ده‌كه‌ویته نێوان 30 مه‌تری و 60 مه‌تری به‌ته‌واوی داده‌خرێت.
هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە شوفێران وه‌كو رێگای جێگرەوە ده‌توانن، رێگا لاوه‌كییه‌كانی ناو كۆلانه‌كانی ئیسكان به‌كار بێنن، كه ئه‌م گرتنه‌ش كاتییه و به‌زووترین كات هه‌ڵده‌گێرت.