عەبادی لەبارەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن هاتە دەنگ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئەو داوایە کارێکی نادروست و ناڕاستە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا دەربارەی بڕیارەکەی دوێنێی پەرلەمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕایگەیاند، داواکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کارێکی ناڕاستە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە لە لێدوانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بەوەی وڵات ڕووبەڕووی شەڕێکی ناوخۆیی دەبێتەوە، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵوەشێنرێتەوە.

ئەو وتانەی عەبادی لەکاتێکدایە دوێنی ٢٨ی ئایار لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردرا لە سەدا ١٠ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە دەست هەژماربکرێتەوە.



PM:08:02:29/05/2018