گۆڕان: بەو بڕیارەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق نەوەستاین و ناوەستین

سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت سەنگەری بەغدامان لەتەزویرچیان گرتووە و دەڵێت "هەموو دەنگدەرە دەنگدزراوەكانمان ئاگاداردەكەینەوە كە هەر بەو بڕیارەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق نەوەستاین و ناوەستین".

كاوە محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەمیانەی نووسینێكدا لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك ڕایگەیاند "سەنگەری بەغدامان لەتەزویرچیان گرتووە و كار و هەنگاوی دیكەشمان بەدەستەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی دەنگەكانتان".

سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق  دەڵێت "بەبەرەی ساختەكاران و چەماوەكانیش دەڵێین؛ دڵنیابن وەك وتمان گۆڕان ئیرادەیەكی بەردەوامە و هەمیشە داكۆكی لەماف و دەنگی خەڵك دەكات، بوون و مانەوەشمان لەگەڵ فراكسیۆنە هاوهەڵوێستەكانی دیكە بۆ ئەو مەبەستەیە، نەك وەك سەردانە پڕ لەشەرمەزارییەكانی ئێوە كە بەدوای پۆست و پایەدا كەوتوون و هەر جارەی لەبەردەم بەرپرسێكیان دەچەمێنەوە و دەبنە خاك و خۆڵی بەرپێیان".



PM:08:45:29/05/2018