هۆشیار زێباری دژی هەژمارکردنی لە ١٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری دژی بڕیاری هەژمارکردنی  لە ١٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک هۆشیار زێباری نوسیویەتی " بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە، هێزی پابەندبوونی نییە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی وڵات زیاتردەکات".

هۆشیاری زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە " هاوئاوازییەک لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت هەیە کە بەهۆی پاڵنەری خۆپەرستی و کەسی، وڵات بەرەو نادیار دەبەن".

رۆژی دوو شەممە ٢٨ ی ئایار پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر هەژمارکردنی لە ١٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دەرکرد.



AM:01:00:30/05/2018