ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، عوسمانی حاجی مەحمود لەم ماوەیەی رابردوودا دوو نامە دەنێرێت بۆ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و داوایان لێدەکات مەسعود حەیدەر کە " برای هاوسەرەکەیەتی " لە ریزەکانی گۆڕان دەربکات.
لە هەردوو نامەکەی عوسمانی حاجی مەحمود کە کۆپیان دەست سپی کەوتووە، یەکێکیان رۆژی ٧ یا ئازاری ٢٠١٨ و ئەوی تریان رۆژی ٢٨ ی ئایاری ٢٠١٨ ئاراستەی رێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی کراوە، ناوبراو لەسەر ئەم بنەمایانە داوا دەکات مەسعود حەیدەر لە ریزەکانی گۆڕان دەربکرێت"
١-ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و کوردستان بەبێ رەزامەندی بزووتنەوەی گۆڕان .
٢-ئامادە نەبوونی لە کۆبوونەوەکانی رۆژانی ٢٤و٢٦ی ئایار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار".
ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندن داوا دەکات بە توندترین شێوە سزابدرێت و لە ریزەکانی فراکسیۆنی گۆڕان و بزووتنەوەی گۆڕان دەربکرێت.