بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆببێتەوە بۆ به‌رده‌وامیدان به تاوتوێكردنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه له 12 ی ئایاردا ئه‌نجامدرا.
بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەکە دوا نیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدەرێت و تێیدا یاسایەک دەردەکرێت بۆ ئەو بریارەی، کە رۆژی دووشەممەی رابردو پەرلەمان دەریکرد لەسەر پرسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
رۆژی دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا بڕیاردرا به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن و دووباره ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌متر له 10% ی ده‌نگه‌كان بە شێوازی دەست.