وەزیری دارای: هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە" هه‌فته‌ی داهاتوو دەست به دابەشکردنی مووچە ده‌كرێت".

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پابه‌ندیی وه‌زاره‌تی به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه دووپاتكرده‌وه و ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت.

هەروەها راپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستەڕوو، ئاماژەی بەوەش دا، وەزارەت هەموو رێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ رێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتیی خەرجکردنی.





PM:06:42:30/05/2018