وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگەیاند " لەگەڵ تورکیا لەسەر مینبەج نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک".
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، ناوێرت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به منبج، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو گرووپی كاری توركیا-ئەمریکا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌ته‌وه و، كۆبوونه‌وه‌كان له 4ی حوزه‌یراندا له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له واشنتۆن سازده‌كرێت.
ناوێرت باسی له‌وه كرد كه هێشتا نه‌گه‌یشتوون به هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا و، وتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نیگه‌رانی هاوبه‌شی له‌سه‌ره به سووریاشه‌وه، درێژه‌ی هه‌یه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزەر ناوێرت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه لایه‌نه‌كان نه‌خشه‌رێگا له‌باره‌ی منبج داده‌ڕێژن.
هەر ئەمڕۆ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە منبەج شەڕڤان دەرویش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان مینبەج چۆڵ ناکەن.
4ی حوزه‌یرانی داهاتوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له واشنتۆن كۆده‌بنه‌وه.