میدیای فەرمی توركیا ناوەڕۆكی ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە شاری منبج ئاشکرادەکات و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنی ته‌كنیكیان كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج و بەپێی ئەو پلانەكە كە بڕیارە دوای چواری حوزەیرانی داهاتوو جێبەجێبكرێت، شەڕڤانان لەماوەی مانگێكدا لە رۆخی رۆژئاوای رووباری فورات دەكشێنەوە.
ئەوەشیخستەڕوو كە رێككه‌وتنه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و مایك پۆ‌مپێیۆ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی له چواری حوزه‌یراندا له واشنتۆن راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئاماژەشیدا بەوەی پێدەچێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی واشنتۆندا هەندێك وردەكاری بگۆڕدرێت، به‌ڵام هێڵه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌پارێزرێن كه له كۆبوونه‌وه تهكنیهكاندا رێككه‌وتنیان لەبارەوە کراوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ راشیگەیاندووە كە له قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنی منبجدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ماوه‌ی 45 رۆژ دوای چواری حوزه‌یران له شارۆچكه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن.
له قۆناغی سێیه‌میشدا له ماوه‌ی 60 رۆژی دوای چواری حوزه‌یراندا، ئەنجومەنێکی خۆجێی بۆ منبج داده‌مه‌زرێنرێت له پێكهاته خۆجێیه‌كان.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی كه ئاسایشی شارۆچكه‌كه ده‌پارێزن، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی پێكهاته ئیتنیكییهكانی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه داده‌مه‌زرێنرێت.
دوایین ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتۆن له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیراندا تاوتوێ ده‌كرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە جارێی هێچ رێككەوتنێكی سەبارەت بە منبج لەگەڵ توركیادا كردبێت.