جگەرەکێشان بەشێوەیەکی گشتی زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی rotana زیانەکانی جگەرەکێشان لە مانگی رەمەزاندا بریتیە لە:
1-تەنگەنەفەس دەکات و لەش ژەهراوی دەکات، بەتایبەت جگەر، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە ماندووبوون و شەکەتییەکی زۆر بکەیت.
2-ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەبێت، بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان.
3-هەستی بۆنکردن و چێژبینینت کەم دەکاتەوە، هاوکات کاریگەری سلبی لەسەر پێکهاتە خۆراکییە بەسوودەکان هەیە و رێگا نادات لەش سوودی لێ ببینێت.
4-پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و خوێنبەرەکان دەگیرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی مردنی لەناکاوە