پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بڕی 100 مسقاڵ زێڕیان له ئافره‌تێك دزیبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى ئایار، هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی هه‌ولێر دزییەک ئەنجامدەدرێت، تواندرا بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، تاوانبارەکان دەستگیربکرێت.
وتیشی، ئەو کەسانەی دزییەکەیان ئەنجامدابوو ژمارەیان دوو کەس بووە و، بڕی 100 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پاره و ژمارەیە مۆبایلیان دزیبوو، بەڵام ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو كه‌سه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی تر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه
ده‌ستگیركراون و دراونه‌ته دادگا، به‌ڵام دوبارە هاتونەتەوە سەر هەمان کاری دزیکردن، لە ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه کراوەتەوە بۆ تاوانباران و دۆسێەکەیان چۆته به‌رده‌می دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه.