هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری: بە یەك كۆد چەندین هەزارجار دەنگ بۆ شەش كاندیدی دەسەڵات دراوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31 ئایار ژمارەیەک لە رێپێدراوانی هاوپەیمانی و گۆڕان لە شاری بەغدا سكاڵاكانیان لەسەر ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردانی عێراق كرد.

لە پاش تۆمارکردنی سکالاکانیان رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لەكۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا،" بەهۆی دەستی دەستیکردنی کۆمسیۆنەوە، دەنگ بەڵگەکانمان دەستکەوت، بەڵام هەروەک بەڵێنمان بە خەڵکی دابوو زۆر بە وردی هەرچوار لایەن كاری زۆرمان لەسەر بەڵگەی ساختەكارییەكان کردوە".

وتیشی، "هەموو ئەو دەنگە پوچەڵانەی لە هەڵبژاردنەكانی 12ی مانگ لە هەرێم چووە بۆ لایەنی دەسەڵات، دەتوانین بڵێین ساختەکارییەکان بەجۆرێك لە جۆرەكان كۆمیدیایەو لە پارێزگای سلێمانی بە یەك كۆد چەندین هەزارجار دەنگ بۆ شەش كاندیدی دەسەڵات دراوە".

رۆژی 12ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام ژمارەیەک لە لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لە پڕۆسەكە لە عێراق و هەرێم رایدەگەیەنن، بەهۆی ساختەکاری لە پرۆسەکە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوەو داواشدەکەن کە بە دەست دەنگەکان جیابکرێتەوە.


PM:02:19:31/05/2018