فراكسیۆنەكانی (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی سەرۆك كۆماری عێراق بە دەستوەردان لە بابەتێك تۆماتبار دەکەن کە لە دەسەڵاتی ئەودا نیە.
لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا هەرسێ فراكسیۆنی (گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوی ئیسلامی)
سەرۆك كۆماری عێراق بە دەستی وەردان لە کاروبارەکانی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبار دەکەن و، پێیان وایە مافی ئەو نیە دەست وەربداتە كاروباری
پەرلەمان.
ئەو فراکسیۆنانە دەڵێت، بەپێی مادەكانی 67 و 68 ی دەستوری عێراق، سەرۆك كۆمار تەنها رەمزیی یەكگرتووی عێراق و پارێزەری دەستورە و بەپێی مادەی 73ی دەستوریش، مافی ئەوەی نیە دەست وەربداتە كاروباری پەرلەمان.
هەروەها دەشلێن،، بەپێی مادەی 120ی دەستور، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەر بە پەرلەمانە، بۆیە پەرلەمان مافی ئەوەی هەیە یاسای كۆمسیۆن هەموار بكاتەوە.
فراكسیۆنەكانی (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) داواشیان لەسەرۆك كۆمار كردووە، کە رێز لە دەستور و دەسەڵاتەكانی بگرێت و بێ لایەنانە بڕیار بدات و بەرگری لە ساختەكاران و گەندەڵكاران نەكات، هەروەها سەرۆك كۆماری هەموو عێراق بێت، نەك تەنها حیزبەكەی یان لایەنێكی سیاسی دیاریكراو.