ئەمڕۆ ی ٣١ ی ئایار کاتژمێر ( ۳:۳۰ ) خولەکی دوای نیوەڕۆ هاوڵاتی ( ج.ک.ج ) تەمەن ۲٤ ساڵ پیشەی کاسپ دانیشتوی ناحیە پیرمام ( مصیف صلاح الدین ) لە ناحیەی بێتواتە لە قەزای رانیە لە کاتی مەلەکردندا خنکا.
ئەو گەنجە کە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بە مەبەستی گەشتکردن دێن بۆ شارۆچکەی سەروچاوە/ ناحیەی بێتواتە سەر بەقەزای ڕانیە ، پاشان لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی دەچێتە ناو ئاوی بەنداوی سەروچاوە و لە کاتی مەلە کردن لە بەنداوەکە خنکاوە.
پۆلسی ئەو دەڤەرە رایگەیاند " لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە بۆ شوێنی ڕوداوەکە و وە لەلایەن تیمی ( غواچ ) بەرگری شارستانی ڕاپەڕین تەرمی ناوبراو لەکات ژمێر ( ٥:۳۰ ) خولەکی ئێوارەی هەمان بەروار دۆزرایەوە و لە ئاوەکە دەرهێنرایەوە".
تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
ئا: ئەمیر حەسەن