ئەو هێزەی تورکیا کە چوونەتە نێو گوندی بەرمیزە لە برادۆست لەلایەن فەرماندەیەکی پارتی و کەسایەتییەکی پارتی ناوچەکەوە پێشوازی لێکرا.
بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە ئەو هێزەی تورکیا کە چوونەتە گوندی " بەرمیزە " لە برادۆست، لەلایەن فەرماندەیەکی سوپای بارزانی سەر بەپارتی کە ناوی " شەریف " ە پێشوازیکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە ژەروەها ئەو هێزەی تورکیا لەلایەن کەسایەتی ناوچەکەو دۆستی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە " ئەرشەد شێخ حسێنی لولان " کە کوڕی شێخانی برادۆستە و هەندێک کەسایەتی حیزبی ناوچەکەو موختاری گوندەکەوە پێشوازی کراون و میوانداری کراون.
سپی زانیوویەتی ئەو هێزەی تورکیا پێکهاتوون لە " شەش باجەر، زیلێکی عەسکەری سوپای تورکیا" و ئەو هێزە ژمارەیەک دیاری خۆراک و خواردنەوەو کەلوپەلی ماڵیان بەسەر خەڵکی گوندەکەدا دابەشکردووە.