لیستی کاندیدانی هه‌ڵبژاردنی خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانی توركیا یەکلایی کرایەوەو له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه‌ی له سه‌ر کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌یان كرابوون، بڕیاری خۆیدا.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دامه‌رزاوه‌ی هه‌ڵبژاردن، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی گه‌لی كۆماری، پارتی دیموكراتی گه‌لان، پارتی دۆزی ئازاد، ئییی پارتی، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوکات له سه‌رتاسه‌ری توركیادا، ٦٨ کەسی سه‌ربه‌خۆ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا كاندید كردووه.
بڕیارە ڕۆژى ٢٤ ى حوزەیران واتە ئەم مانگە هەڵبژاردنى پێشوەختەى سەرۆکایەتى کۆمار و پەرلەمانى تورکیا بەڕێوەبچێت.