هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان نامەیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان و دووبارە کاندیکردنەوەی چەند کەسێک ئاڕاستەی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکە دەکات.
پشکۆ ناکام، نوسەرو پێشمەرگەی کۆن و ھەڵسوراوی دیاری گۆران لە نامەیەکدا کە مانگی دووی ئەمساڵ ئاڕاستەی دەسەڵاتە باڵاکانی بزوتنەوەکەی کردووە و وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە دەڵێت "کاندیدانی گۆڕان واجهەی بزوتنەوەکەن بۆیە دەبێت نوێنەرانێک بن کە بەدڵی خەڵک و جەماوەر بن".
ناوبراو ڕەخنەش ئاڕاستەی دووبارە کاندید بوونەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەکات و دەڵێت "کاتێک پرنسیپی یەک جار خۆ کاندید کردن پەیڕەوکرا پاساوەکانی دیاربوون، بەڵام ئێستا هیچ پاساوێک نازانرێت بۆ بازدان بەسەر ئەو پرنسیپەدا".
دەقی نامەکە: