وەزارەتی عێراق: بڕی هەناردە‌و داهاتی نەوتی مانگی ئایار بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئایاری رابردووی بڵاوکردەوەو ئاشکرای کرد داهاتی نەوت حەوت ملیار‌و 566 ملیۆن دۆلارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، مانگی رابرد‌وو بڕی هەناردە‌و داهاتی نەوت زیادیكردوە‌و داهاتەكەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڕی داهات ‌و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی رابردو‌وی بڵاوكردەوە‌و بڕی 108 ملیۆن ‌و 194 هەزار 920 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەكراوە‌و داهاتەكەشی حەوت ملیار ‌و 566 ملیۆن ‌و 294 هەزار دۆلار بووە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردو‌وە، كۆی گشتی ئەو نەوتەی هەناردە كراوە نەوتی كێڵگەكانی ناوەڕاست ‌و باشوری عێراقە، رۆژانەی 3 ملیۆن بەرمیل ‌و 490 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە.

بەیاننامەكە ئاماری هەناردە‌و داهاتی نەوتی كەركوكی باس نەكرد‌ووە.

ئاشكراكردنی بڕی هەناردە‌و داهاتی نەوت لە لایەن حكومەتی عێراقەوە لە كاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ئامادە نییە بڕی هەناردە‌و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكات.



PM:09:14:01/06/2018