ئۆمیگا ۳ بەیەکێک لەماددە هەرە گرنگەنگەکان دادەنرێت
بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە، کەمی ئۆمیگا۳ لەجەستەدا دەبێتەهۆی، بێتاقەتی، نەخۆشی
دڵ، ڕەشهەڵگەڕانی پێست، قەلەقی، سستی سوڕیخوێن.
بۆئەوەی ئەم ماددە
گرنگە لەجەستەددا کەم نەبێت ئەواگرنگی بەخواردنی ئەم خۆراکانە بدە.
ـ ڕۆنی ماسی: ڕۆنی
ماسی باشترین سەرچاوەی دەستکەوتنی ئۆمیگا۳،یە هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینB، کانزاکان، و پرۆتین، پۆتاسێۆم ، سلینۆمە.
ـ گوێز: گوێز یەکێکە
لەوخواردنانەی کەدەوڵەمەندە بە ڤیتامینE،
فلۆت، ئۆمیگا۳، میلاتۆنین، هەروەها دژە هەوکردنە.
ـ لۆبیا: خۆراکێکی
دەوڵەمەندە بە فایبەرو پرۆتین، هەروەها ڕێژەیەکی باش ئۆمیگا ۳ تێدایە کەتەندروستی دڵ دەپارێزێت.
ـ کاڤیار: خۆراکێکە
لەهێلەکەی ماسی دەردەهێنرێت ئەم خۆراکە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا۳.
و: هە ف
سەرچاوە: Fun Food Facts