ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
کەمێک پیش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات و بڕیاردرا سبەینێش بەردەوامی بە كۆبوونەوەکەیان بدەن.
د.جوان ئیحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، بەهۆی فراوانی گفتوگۆکانمان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دا، بڕیارماندا سبەینێش كۆبوونەوەكە بەردەوامی هەبێت.
وتیشی، ئێمە وەكو یەكێتی بەردەوام داوای لێكتێگەیشتنمان كردووە، یەكڕیزی لای ئێمە بانگەشە نییە، بەڵكو هەموو كات بە كردار سەلماندوومانە، مەبەستی ئێمەش لەو یەكڕیزییە چارەسەركردنی كێشەكانی كوردە، چونكە لە دەستدانی بەشێكی دەستكەوتەكانی ئەمڕۆ هۆكاری ناتەبایی لایەنەكانە.
د.جوان ئیحسان ۆ ماڵپەڕی حزبەکەی ئاماژەی بەوەشدا، وەك ئەنجومەنی سەركردایەتی گفتووگۆ كردن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق تەوەرێكی سەرەكیمان بوو، چونكە ئەو پۆستە هی یەكێتییە، پێشتریش و ئێستاش یەكێتی بەباشی ئەدای پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراقی كردووە، كە دوو دامەزرێنەری یەكێتی ئەو پۆستەیان بەڕێوەبردووە لە رابردوودا سەرۆك مام جەلال و لە ئێستاشدا دكتۆر فواد مەعسوم.
PM:03:31:02/06/2018