قەڵادزێ؛ سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ئاوی خاس رونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ئاوی خاس لەقەڵادزێ رایگەیاند، ئاوی عەمبارکراو توانایەکی دیاریکراوی هەیەو بەشی هەموو گەڕەکەکان ناکات بەیەک جار.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە. تیایدا  سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ئاوای خاس لەقەڵادزێ ئاماژە بەوەدەکەن، "بۆ ئەو بەڕیزانەی زۆر پرسیاری ئاوی عەمبارکراو دەکەن، پڕۆژەکەمان بەهۆی بونی ئەوحەوزانە، توانای عەمبار کرنی بڕێکی دیاری کراوی هەیە کە بەشی هەموو گەڕەکەکان ناکات بەیەک جار".

ئەوەش هاتووە، "لەگەڵ ئاو پێدان دەبیت مشروع کار بکات، لەبەر ئەوە ناتوانین ئاوی هەموو گەرەکەکان دابەش بکەین، بۆیە پێویستە ئێوە بەرچاو رونیتان هەبێت بە مەنتق شتەکان هەڵسەنگینن".

لە بەشێکی دیکەی رونکردنەوەکەدا هاتووە، "دابین کردنی ئاوی قەڵادزێ لە %٩٥ پشت بە ئاوی پڕۆژە ئاوی خاس دەبەستیت کە پڕژە کارنەکات، بیە ناتوانرێ ئاو بەشیوەیەکی تەواو دابەشبکریت".

سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ئاوای خاس لەقەڵادزێ رەخنە لە هاوڵاتیان دەگرێت و ئاماژە بەوەدەکات، "پێویستە گلەیەک لەخۆتان بکەن و سەیری رۆژەکانی پێشوتربکەن، کە چۆن ئاو بەفیڕۆ دەدراو جادەو ریگاوبان دەشۆران، بەڵام هیوادارین ئەو کیشە چارەسەربێت و ئاوپیدان دەست پێ بکاتەوە".


PM:03:44:02/06/2018