منداڵ لەسەرەتای لەدایك بونیەوە پێویستی چەند کاتژمێرێک خەوتن هەیە کە لە تەمەنێکەو بۆ تەمەنێکی دیکە جیاوازی هەیە،پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان رێنمایی داکان دەکاتکە چۆن لە روی تەندروستییەوە منداڵەکانیان بخەوێنن و گرفتیان بۆ دروست نەبێت.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە منداڵ به‌پێی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه دیاریكراون پشووی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده نوستنی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، به‌ڵام باشترین كاته‌كان و ته‌مه‌نی منداڵ بۆ نوستن ئه‌مانه‌ن:
ته‌مه‌ن 1 بۆ 2 هه‌فته: به ڕۆژ 8 كاتژمێر، به شه‌و 8 كاتژمێر‌و نیو
ته‌مه‌ن 2 بۆ 4 هه‌فته: به ڕۆژ 6 بۆ 7 كاتژمێر، به شه‌و 8 بۆ 9 كاتژمێر
ته‌مه‌نی تا 3 مانگ: به ڕۆژ 4 بۆ 5 كاتژمێر، به شه‌و 10 بۆ 11 كاتژمێر
ته‌مه‌نی تا 6 مانگ: به ڕۆژ 3 كاتژمێر، به شه‌و 11 كاتژمێر
ته‌مه‌نی تا 9 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر
ته‌مه‌نی تا 12 مانگ: به ڕۆژ 2 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر
ته‌مه‌نی تا 2 ساڵان: به ڕۆژ 1 كاتژمێر‌و نیو، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو
ته‌مه‌نی تا 3 ساڵان: به ڕۆژ ئه‌گه‌ر بخه‌وێت كه‌متر له كاتژمێرێك، به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو
ته‌مه‌نی تا 4 ساڵان: به شه‌و 11 كاتژمێر‌و نیو
د.پشده‌ر راشیدەگەیەنێت، له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه خه‌وی رۆژ نامێنێت و كاتژمێره‌كانی خه‌وی شه‌و له 11 كاتژمێره‌وه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 9 كاتژمێر تا ته‌مه‌نی 15 ساڵان. پاشانیش شه‌وی 8 كاتژمێر.