تەزویری هێزە کوردیەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا گەیشتە میدیا عەرەبییەکان

تەزویری پارتی و یەکێتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی ١٢ ی ئایار سازکرا، گەیشتە میدیا عەرەبییەکان و رۆژنامەیەکی عەرەبی رێژەی تەوزیرەکانی یەکێتی و پارتی بڵاودەکاتەوە.

 ‌رۆژنامه‌ی (قودسی عه‌ره‌بی ) راگه‌یاندوه‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌ پله‌ی یه‌كه‌می شاره‌كانی كوردستان دێت و له‌ دوای هه‌رسێ پارێزگای موسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌ددین دێت له‌ عێراق لەرووی رێژەی تەزویرکردنەوە .

 ئەو رۆژنامەیە ئاشکرای دەکات کە رێژه‌ی ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی (12) مانگی رابردوله‌ پارێزگای كه‌ركوك (32%) بووه‌ ، له‌ پله‌ی دووه‌م پارێزگای سلێمانی دێت (14%)، وه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌م پارێزگای هه‌ولێر دێت (12%) ، له‌پله‌ی چواره‌می شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزگای دهۆك دێت به‌رێژه‌ی ٨%.



PM:07:57:02/06/2018