تورکیا هەڕەشە لە قەندیل دەکات
ئۆردوغان: پێویست بکات دەچینە شەنگال

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ‌هێزەکانیان لە قەندیل نزیکبوونەتەوە، ئۆردوغانیش هەڕەشە دەکات، کە پێویست بکات دەچینە شەنگال.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆیی تورکیا، سولەیمان سۆیلو وتوویەتی " ئێستا لە باکووری عێراق ٢٦-٢٧ کیلۆمەتر چووینەتە پێشەوە و رۆڵەکانمان لەوێن. کەممان ماوە بۆ قەندیل. خەمتان نەبێ پێکھاتەی تیرۆر لە قەندیل لە ناودەبەین". 

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لە رێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەی ھەڵبژاردنی پارتەکەی لە ناوچەی کاغتخانەی شاری ئیستانبوڵ کرد، رایگەیاند "لە دێرسم حەوت تیۆرریست لە چالاکی خراون و بەھۆی پێداگری ئەم گەلە، ھەرگیز ھەنگاومان بۆ دواوە نەناوە لە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە و داعش". 

سولەیمان سۆیلو باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و وتی: "دەیانەوێ کەسانێک ئازاد بکرێ کە لە رووداوەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەم بوونەتە ھۆکاری کوشتنی ٥٣ کەس. ئایا ئێمە بۆ بەرەنگاری تیرۆر بووینەوەـ ئایا بۆ رۆڵەکانمان شەھید بوو؟ ئێستا لە باکووری عێراق ٢٦-٢٧ کیلۆمەتر چووینەتە پێشەوە و رۆڵەکانمان لەوێن. کەممان ماوە بۆ قەندیل. خەمتان نەبێ پێکھاتەی تیرۆر لە قەندیل لە ناودەبەین".

هەر ئەمڕۆ ئۆردوغان سەرۆکی ئەکەپەو تورکیا وتی " پێویست بکات دەچینە شەنگال".

لەوەتەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا دەستیپێکردووە، بەرپرسانی ئەکەپە بۆ رازیکردنی نەتەوەییە توندڕەوەکان هێرشەکانیان لەرووی سەربازی و میدیایەوە بۆ سەر کورد زیادکردووە. 



PM:11:08:02/06/2018