فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی گەورەی کورد دەرچوو

دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.

بەپێی نووسراوێك، كە میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەرواری ٣ ی حوزەیرانی لەسەرە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك لەسەر سكاڵای نووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی كەركوك فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بە وەكالەت دەركردووە.

بەپێی نوسراوەکە رێبوار تاڵەبانی بەپێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار كراوە.

ئەو مادەیە کە تایبەتە " بەکارکردن بە ئەنقەست پێچەوانەی وەزیفەکەی خۆی " حوکمەکەی گرتن، یان غەرامەکردنە.




PM:08:07:03/06/2018