پادشای سعودیە ئەمڕۆ ٣ ی حوزەیران بڕیاری دەرکرد کە کارکردنی کرێکاران لەبەر تیشکی خۆر قەدەغە بکرێت.
وه‌زاره‌تی كار و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سعودیه رایگه‌یاندوه، "به‌بڕیاری پاشای سعودیه كاركردنی كرێكاران له سه‌عات 12 نیوه‌ڕۆ تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ قهدهغهدهكراوهو بڕیاره‌كه‌ش له 15-6-2018 تا 15-7-2018 كاری پێده‌كرێت و ئه‌وه‌ش له‌پێناو ته‌ندروستی كرێكارهكاندایه".
وه‌زاره‌تی كار راشیگه‌یاندوه، ئه‌و بڕیاره‌ی پاشای سعودیه كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌گرێته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی كرێكاره‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر له‌و كاته‌دا زیان به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
سعودیە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە هاویندا پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروستدەکات کە لەبەر هەتاو کاردەکات.