بارزانی داکۆکی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌قی لێدوانه‌كه‌ "دەركردنی بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان".

هەروەها بارزانی کە نووسینگەکەی بەمشەوە راگەیاندنەکەی بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە" ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن. ئێستایش هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆك بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات".

ئەمڕۆ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە دادگای بڕیاری دەستگیرکردنی لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.



PM:11:13:03/06/2018