لافاوەکەی ئێران زیانی گیانی لێکەوتەوە

سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری مانگی سووری ئێران دوایین ئامارەكانی لافاوی ئەم دواییەی وڵاتەكەی ڕاگەیاندو بەدەیان خێزان ماڵەکانیان جێهشتووەو بەسەدان کەسیش رزگار کراون.

مورتەزا سەلیمی سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری لەدیدارێكی ئاژانسی میهری ئێرانی رایگەیاند" لافاوو هەورەتریشە لە میانەی (48) كاتژمێری رابردوو پارێزگای ئێران گرتووە كە بریتین لە ئازەربایجانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات، ئەرەبیل، ئیلام و مەركەزی، ئەمەش بۆتە هۆی زیان گەیاندن بە خەڵكی ئەم پارێزگایانە".

سەرۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری وتیشی " (10) گوند فریاگوزاریان بۆ كراوە كە لەم كارە (357) كەس ڕزگار كراون و (32) كەسیش بە شێوەی كاتی و بە پەلە نیشتەجێكراون".

سەلیمی وتیشی " دوو كەس بۆ نەخۆشخانەكان گوازراونەتەوە، لەم ڕووداوانە حەوت كەس گیانیان لە دەستداوەو كە یەكێكیان بە هۆی داڕمانی ماڵەكەی بووەو شەش كەسی دیكەش هەورەتریشقە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە كاری خاڵی كردنی ئاو لە (31) ماڵ لەم پارێزگایانە ئەنجام بووەو زیادیكرد: لەم ماوەیە (58) كەس لە چوارچێوەی (18) تیم كاری بەردەوامی فریاگوزاریان كردووە.

بە پێچەوانەی ساڵەکانی ترەوە بەهاری ئەمساڵی ئێران و عێراق بەهارێکی پڕباران و تۆفان بووە، کە لەهەندێک حاڵەتدا لافاوی لێکەوتۆتەوە.



AM:09:11:04/06/2018