ئۆردوغان: بەرپرسانی عێراق بێ گوێن

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، " بەرپرسانی عێراق بێ گوێن".

لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە، سەرۆکی ئەو ولآت دەڵێت "١٠ ساڵ پێش ئێستا بە دەسەڵاتدارانی عێراقمان ووت ئاو عەمبار بکەن و بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی '' ئەوان گوێیان نییە''.

لە دوو رۆژی رابردوودا کاریگەرییەکانی بەنداوی (ئەلیسۆ) لەسەر رووباری دیجلە لە عێراق دەرکەوت بەتایبەتی لە شارەکانی بەغدا و موسڵ لە باکور و ئاستی ئاوەکە بەرێژەی %٥٠ زیاتر کەمیرکرد کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کشتوکاڵی هاوڵاتیان و جوتیارانی رۆخی رووبارەکە دەبێت.

ئەردۆگان لە لێدوانێکیدا وەک ئاژانسی ئانادۆڵ بلآویکردەوە، رایگەیاند" هەرگیز لەبڕیاری پڕکردنی بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەز نابینەوە و پێوییستە لەسەر عێراق کە رێز لە ڕا و بەرژەوەندی گەلەکەمان بگرێت."

ئەردۆگان روونیشیکردەوە، هەر کات بەنداوی ئەلیسۆ پڕبوو، ئەوا هەموو شتێک بۆ سروشتی خۆی دەگەڕێتەوە و ئێمە ماوەی ٥ ساڵە چاوەڕوانی ئەم رۆژه دەکەین.

سەرۆکی تورکیا هەروەها وتیشی '' ١٠ پێش ئێستا بوو کە بەدەسەڵاتدارانی عێراقمان وت ئاو عەمبار بکەن و بەنداو دروست بکەن بۆ وڵاتەکەتان و گەلەکەتان، بۆچی دەبێت ئاو لە کەنداوی عەرەبی بەبێ سوود بەهەدەر بڕوات؟ بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق هیچیان نەکرد و ئەوان گوێیان نییە''.

راشیگەیاند، بەنداوی ئەلیسۆ ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی تورکیا ( باکوری کوردستان) دەکاتە گەورەترین ناوچەی کشتوکاڵی و گەشتیاری و بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها وەبەرهێنەرانمان بۆ رادەکێشێت.



PM:12:26:04/06/2018