قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 700 کارتۆن پاکێتی جگەرەی ماوەبەسەرچوو دا گیراوە.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 700 کارتۆ جگەرەی ماوە بەسەرچوو لەکۆگایەکی شاراوە لەگەڕەکی بەختیاری، داگرت کەدەکاتە 35000 پاکێت جگەرە.
قایمقامی قه‌زای ناوەندیی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕە پاکەتەدا لەم شوێنە بگرن، کە دوو هەفتەیە چاودێری دەكرێت لەسەر ئەم کەیسە خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.