ئەمریکا و تورکیا لەسەر مەنبەج رێککەوتن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنیان لەسەر نەخشە ڕێگایەک لەبارەی منبجەوە ڕاگەیاند و پابەد بونی خۆیان بە جێبەجێکردنی تەواوی نەخشە ڕێگاکە دوپاتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، لەپاش کۆبونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا رێککەوتنیکیان لەبارەی نەخشەڕێگایەک لەسەر مەنبەج راگەیاندو  ئاماژەیان بەوەدا، کە پابەند دەبن جێبەجێکردنی تەواوی نەخشە ڕێگاکەوە.

هەروەها باسیان لە داهاتووی هاوکاری نێوان هەردوولا کردووە لە سوریا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە منبج، هەروەها لەسەرئەوەش ڕێککەوتوون، کە لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامبن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و دۆسیەکانی نێوانیان.

هاوکات مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، کە کۆبونەوەکەیان بەرهەمدار و سەرکەتووبوەو بەپێی ئەو نەخشەرێگایەى پەسەندیان کردووە، دەبێت هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە منبج بکشێتەوە و شارەکە بخرێتە ژێر سەرپەرشتى هاوبەشى هێزەکانى تورکیا و ئەمریکاوە.



PM:08:48:04/06/2018